ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به له‌رچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێویستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕاژه‌كه‌یان، لەسەر پێشنیازی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجوومەنی وەزیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردامەزراندنی (١١٩٧)کەس لە دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆكان نیشاندا، له به‌رامبه‌ردا ده‌رچوان سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێی نوسراوی ژماره (٤١٤٦) كه له ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/٩/٢٠) به‌ئیمزای (نێچرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ده‌رچووه و، وێنه‌یه‌كی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوە بەدامەزراندنی دەرچووانی (یەکەم و دوەم و سێیەم) لەسەرئاستی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان له ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)، کە ژمارەیان (١١٩٧) دەرچووه.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتوه ئه‌و ژماره‌یه لەسەر میلاکی هەمان زانکۆ و پەیمانگه‌کانی خۆیان بەموچە و ناونیشانی شایستە داراییان و بەپێی بڕوانامەکانیان لە ڕێکەوتی دەسبەکاربونیان كاروباری دامه‌زراندنیان بۆ ڕایی ده‌كرێ .
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپێردراوه هەماهه‌نگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكات بۆ بەدابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان.
دوای گه‌یشتنی نوسراوه‌كه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتی كارگێڕی و دارایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/٩/٢٦) ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌رچووانه سه‌ردانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد و، به‌ناوی ده‌رچوانه‌وه سوپاسی و ستایشی هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد كه له ماوه‌ی ڕابردودا داویه‌تی بۆ دامه‌زراندنیان.