University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری خولێكی تایبەت بەسامانە سروشتییەكان لەهۆڵەندا دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

لەهاوینی ئەمساڵدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین كە خوێندكاری دكتۆرایە لەوڵاتی هەنگاریا بەشداری خولێكی هاوینەی تایبەت بە سامانە سروشتییەكان دەكات لەوڵاتی هۆڵەندا.
پەیمان رەمەزان كە بەشداربووی خولەكە بووە بەماڵپەڕی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند كە بەشداربوون لەخولەكەدل بەشێوەی زەمالە بووەو وەكو كاندیدێك توانیویەتی لەناو ۱۱۰خوێندكاری دكتۆرا كە كار دەكەن لەسەر سامانە سرووشتیەكان لەسەر ئاستی دنیا تەنها ژمارەیەكی كەم لەم خوێندكارانە كە ٢٦ خوێندكار هەلبژێردراون بۆ بەشداری كردنیان.


مامۆستا پەیمان ئاماژەی بەوەشدا كە خولەكە بە ناونیشانی " Global Energy Transition from Local Perspectives, Sixth Groningen Energy Summer School " لە شاری گرۆنینگن بەریوەچووە، ئەوشارەی كە گەورەترین سەرچاوەی گازی سرووشتی تێدا دۆزراوەتەوە بەلام تائێستا دەست بەدەرهێنانی نەكراوە، هوكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ترسی دروستبوونی بومەلەرزە لەم شارەدا.
وتیشی: ئەم خولە بۆ شەشەمینجار لەزانكۆی گرۆنینگن بەڕێوەچوو بەهاوكاری ئەكادیمیای وزەی ئەوروپا كە لە سەنتەری شاری گرۆنینگننە، گرینگی ئەم خولە كاركردنە لەسەر سەرچاوەی وزە گۆرانكاریە جیهانیەكان و كاریگەریە هەرێمیەكان، ئەم خولە هەمیشە گرینگی دەدات بەسەرچاوەی ئاو، با، خۆر وەك سەرچاوای جێگیرەوە بۆ نەوت، گاز، غەڵوز بۆ كەمكردنەوە كاریگەریە نەرێنیەكان لەسەر ژینگەو ئاووهەوا، ئەكادیمیا وزەی ئەوروپا وزەی پێویست بۆ ئەو بینایەی كە تێیدایەتی لەخۆر وەردەگرێت.
ئەوەشی رونكردەوە كە لەم خولەدا هەر خویندكارێك توێژینەوەكی پێشكەشكردووە، لەسەر توێژینەوەی كاندیدێكی تر وانەیەكی (٣٠) خولەكی پێشكەشكردووە. ئەم خولە ۱۷-٢٠١٧/٨/٢٥، بەبەشداری كاندیدانی چەندین وڵاتی جیاواز بەڕێوەچوو.