University of Raparin Logo

زەمالەی زانکۆکانی ئاسیا و وڵاتانی زەریای هێمن

چاپکردن ئیمەیڵ

کۆمەڵەی زانکۆکانی ئاسیاو ووڵاتانی زەریای هێمن بەهاوکاری زانکۆی ژینگ ژوو ی ووڵاتی چین ٥٠ زەمالە ڕادەگەیێنیت بۆ سالی خوێندنی ٢٠١٧ کە (٢٥) کورسی ماستەر و (٢٥) کورسی دکتۆرا لە خۆدەگرێت. زەمالەکە تایبەتە بە زانکۆکانی بەشداربووی ئەم کۆمەڵەیە، زانکۆکان سەرپشك کراون لە دیاریکردنی کاندیدەکانیان.

پێوەرە کانی دیاریکردنی کاندید لەلایەن زانکۆی بەشداربوو:

١-ئەو زانکۆ بەشداربووانەی کە کاندیدەکانیان دیاری دەکەن پێویستە ئەندامی چالاکی کۆمەڵەکە بن واتە:
- پارەی بە ئەندامبوونی ساڵی ٢٠١٧و ٢٠١٨ یان درابیت.
-یان ئەندامی تازەی کۆمەڵە کەبێت و پارەی ٣ سالی ئەندامبوونی درابێت لە ٢٠١٧-٢٠١٩.
٢-هەر ئەندامێکی کۆمەڵەکە دەتوانێت ١ کاندید بپاڵێویت.
٣-زانکۆ بەشداربووەکان پێویستە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن.
*فۆڕمی داواکاری کاندیدەکان پێشکەش بکات کە تیایدا وێنەیەک و ناساندنێکی پوختی هەر کاندیدێک هاوپێچ کرابێت.

 مەرجەکانی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان:

١-هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەربیت.
٢-کۆنمرەکەی بەرزبێت.
٣-پێویستە پارەی گەشتکردن و خەرجی تایبەت و بیمە لە ئەستۆ بگرێت لەماوەی مانەوەکەیدا.
4- پێویستە مەرجی توانستی زمان (IELTS 6.5) یان هاوشێوەکانی هەبێت.
زانکۆی ژینگ ژوو تەنها شوینی مانەوە و کرێی خوێندن دابین دەکات.

تێبینی : - ئەم زەمالەیە تەنها بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕینە، وە پێویستە نامەی پشتگیری واژۆکراو لەلایەن سەرۆکی زانکۆ وە هاوپێچی فۆڕمی داواکاریەکە بکرێت پێش بەرواری ٢٠١٧/٦/١٥.
- پێویستە دۆکیومێنتەکان بە زمانی ئینگلیزی یان چاینی بن.

دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری: ٢٠١٧/٦/١٥

هاوپێچ: فۆڕمی پێشکەش کردن ، لیستی پرۆگرامی خوێندن ( ماستەر و دکتۆرا)، زانیاری تەواو لەسەر زەمالەکە
بۆ پەیوەندیکردن : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی وێبسایتی زانکۆکە بکەن: http://international.zzu.edu.cn/

بۆ داگرتنی فۆڕمی زەمالە لێرە کلیک بکە

لیستی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ماستەر 

لیستی پڕۆگرامەکانی خوێندنی دکتۆرا

کلیک بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زەمالەکە 

کلیک بکە بۆ زانیاری لەسەر زانکۆکە