ڕۆژی شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، بەچاودێری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەكەمین فێستیڤاڵی مایا بۆ كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تیادا جگە لە بەشداریکردنی ٢٨ زانکۆو پەیمانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ٨٧ پرۆژە لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکەو جیھانی پێشکەش کران.
لە فێستیڤاڵەکەدا دوو خوێندکاری بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕاپەڕین بە دوو پڕۆژەی زانستی سەردەم بەشداربوون، یەکەمیان (هەڵوێست رەسول حمد) خوێندکاری قۆناغی چوارەم بە پڕۆژەی (فەرهەنگی رەوان) کە فەرهەنگێکە وەسفی وشەکانی زمانی کوردی دەکات لە نێوان دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردیدا، پڕۆژەی دووەم هی خوێندکاری قۆناغی دووەم ( ڕاستی یوسف قادر)ە کە پڕۆگرامێکی کۆمپیتەرییە بە ناوی (Ketchen Text) ئەم پڕۆگرامە کاری کۆدنووسی دەکات و خزمەتێکی زۆر بە پڕۆگرامسازانی بواری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەکات.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، جگە لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێم، ژمارەیەک خوێندکاریش لە ژاپۆن و مالیزیا و لوبنان و ئوردن بە پرۆژەی جیاوازی زانستی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە بوون.
فێستیڤاڵی مایا ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، ئامانج له فێستیڤاڵهكهش هاندان و بهگهرخستنی توانای فێرخوازان و دروستكردنی گیانی كێبڕكێیە لە نێوان بەشداربووان.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین دەستخۆشی لە هەردوو خوێندکار (هەڵوێست رەسول حمد) و ( ڕاستی یوسف قادر) دەکەین، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین .