ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی نیسان، کارو چالاکییەکانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە پێکھاتووە لە "د. نەزاکەت حسێن حمەسعید" و "د. ڕزگار حاجی ساڵح" و "م. ارکان عبداڵلە محمود" لە تارانی پایتەختەتی ئێران دەستیپێکرد.
چالاکییەکانی شاندەکە بە ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ جێگری وەزیر علوم و تەکنەلۆجیا ئێران (د. محمد حسین امید) یاریدەدەری وەزیری علوم و تەکنەلۆجیای ئێرانی بۆکاروباری دارایی و بەڕێوەبردن دەستیپێکرد، تەوەری رێخستنی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان ھەردوولا بابەتی سەرەکی دیدارەکەبوون، دواتر گفتوگۆی کردنەوەی بەشێک لە زانکۆی علمی کاربوردی لەھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
دواتر شاندی ناوبراو دیدارێکیان لەگەڵ ستافی زانکۆی عیلمی کاربوردی ئەنجامدا، کە زانکۆیەکی سەرتاسەری وڵاتی ئێرانە و زیاتر لە ١٠٠٠ لقی لە شارەکانی ئێراندا ھەیە، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکانی و سەرۆکی ھەندێک لە بەشەکانی زانکۆ لە شارەکانی ئێران ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و گفتگۆی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە زانکۆی علمی کاربوردی لە ھەرێمی کوردستان کرا.
جێی ئاماژەیە "د. ڕزگار حاجی ساڵح" یاریدەدەری ڕاگر لە کۆلێژی زانست، نوێنەرایەتی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات لەناو شاندەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین چالاکی زانستی و ڕێکخستنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردووە .
هەر لەو سەردانەی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ وڵاتی ئێران "د. ڕزگار" نوێنەری زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی کۆبونەوەکانی زانکۆی علمی کاربوردی بە ئامادەبونی "د. محمود رضا دلاوەر" ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوبەری گشتی هاوکاری نێودەوڵەتی و بەشێک لە ستافی زانکۆی ناوبراو سیمینارێکی پێشکەش کرد، لە سیمینارەکەدا "د. ڕزگار" تیشکی خستەسەر مێژووی دروستبون و گەشەسەندنی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین و، هەروەک باسی لەو زانکۆیانە کرد کە زانکۆمان یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واژۆ کردوون، سەرەڕای ناساندنی یەک بەیەکی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین. دواتر دیاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لە لایەن بەڕێزیانەوە بەخشرا بە "د. محمود رضا دلاوەر" ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی علمی کاربوردی.