زانکۆی جەینی ئیسپانیا ٢٩٧ زەمالەی خوێندن بەکالۆریۆس و ماستەر پێشکەش بە خوێندکاران دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧، ئامانج لەم زەمالەیە بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندکارانی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی جەین.زانکۆکە یەکێکە لە زانکۆ گشتییەکانی وڵاتی ئیسپانیا لە جەین لە ئەندەلوسیا، ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٩٣ بە بڕیاری ژمارە ٥ پەرلەمانی ئەندەلوسیا دامەزراوە.
کۆرسەکان: ئەم زەمالەیە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرە لەوبوارانەی کە زانکۆکە پێشکەشیان دەکات.
ئەم زەمالەیە ئەم خەرجیانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:-
زەمالەکە لە دوو جۆری سەرەکی پێک دێت:
١-جۆری (A)
* کرێی خوێندن بە تەواوەتی + بەخشینی برێک پارە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس.
* ١٨٠ زەمالە دەبەخشرێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە جۆری (A)
* کرێی خوێندن بە تەواوەتی بۆ ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس کە ٤ ساڵە و خوێندکار دەبێت ٢٤٠ نمرە بەدەست بهێنێت واتە بۆ هەرساڵێک ٦٠ نمرە، بەدەستهێنانی کەمتر لە ٦٠ نمرە خوێندکار دەبێت خۆی خەرجیەکە بدات تاکو ٦٠ نمرە بەدەست دەهێنێت.
* پێدانی ٢،٢٠٠ یۆرۆی زیادە بەشێوەیەکی ساڵانە بۆ هەر کاندیدێک بۆ مەبەستی دابینکردنی شوێن و خەرجیەکانی تری.
* کۆرسی زمانی ئیسپانی بە خۆڕایی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە زمانی ئیسپانی نازانن.
خوێندکار دەبێت بە لانی کەم تێکرای نمرەکەی ٧ بێت لە ١٠ -(واتا تێکرای نمرەکەی ٧٠ بێت لە ١٠٠)
٢- جۆری (B)
* بەخشینی بەشێک لە کرێی خوێندن بۆ خوێندنی ماستەر.
* کۆرسی زمانی ئیسپانی بە خۆڕایی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە زمانی ئیسپانی نازانن.
* خوێندکار دەبێت بە لانی کەم تێکرای نمرەکەی ٦.٥ بێت لە ١٠ -(واتا تێکرای نمرەکەی ٦٥ بێت لە ١٠٠)
شیاویەتی:
* خوازیارانی خوێندنی باکالۆریۆس پێویستە بڕوانامەی ئامادەیی یان هاوتاکەیان هەبێت ، خوازیارانی خوێندنی ماستەر پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت.
* ئەو خوازیارانەی کە ئینگلیزی زمانی یەکامیان نیە پێویستە بەڵگەنامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستێکی بەرزیان هەبێت بەپێی داواکاری زانکۆیەکە.
چۆنیەتی پێشکەش کردن:
پێشکەشکردنی داواکاری بەشێوازی فۆڕمی ئۆنلاین دەبێت کە لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆکەدا هەیە.
پێویستەکانی پێشکەشکردن :
* وێنەیەک لە پاسپۆرت یان ناسنامە
* بڕوانامەی خوێندن کە بە ڕوونی ئاماژە بە دەرەجەکان و تێکڕای کۆ نمرەکەت بکات.
* وێنەیەک لە بڕوانامەی ئەکادیمی.
دواوادەی پێشکەشکردن:
*دواوادەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس ٢٠١٧/٤/١٠ ، بۆ خوێندنی ماستەر ٣٠ / ٤ /٢٠١٧
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زەمالەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە:
http://www.ujaen.es/serv/vicint/home/upload_beca_talento_f
بۆ زانیاری زیاتر لەم بەستەرەوە کلیک لەسەر نامیلکەی زەمالەکە بکە
و. ھیوا احمد/ لە ئینگلیزیەوە