بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین.
دیارە نەورۆز وەک تاکە جەژنی نەتەوەییمان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلەکەمان قوربانی گەورەی داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی.
بۆیە لەم جەژنەدا داواکارین لەخوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانمان دەکەین، بەھەمان گیانی بەرەنگاری و قوربانیدانەوە ڕووبەڕوی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن بوەستن، ھەوڵ بدەن ئاستی زانستی زانکۆکەیان زیاتر بەرەو پێش ببەن.
ھیوادارین سەرەتای ساڵی نوێی کوردیمان سەرەتای ژیانێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد و مژدەی چارەسەری قەیرانە سیاسیی و ئابورییەکانی پێبێت.
ھەرشاد و سەرکەوتووبن
د. موفق خالد
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین