University of Raparin Logo

ئەنجامی بەرایی کاندیدەکانی زەمالەی حکومەتی هەنگاریا

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانەی زەمالەی حکومەتی هەنگاریا دەکات، کە لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێدا (شۆرت لیست کراون) و، لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتوە، بە زووترین کات لە ڕێگەی ئیمەیلی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) ئەم دۆکیومێنتانەی لای خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن:

بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش کردوە، بڕوانامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا پێشکەش کردوە.

بڕوانامەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, IBT TOEFL, PEARSON).
بۆ ئەو کاندیدانەی فەرمانبەری حکومەتن پێویستە پوختەی ڕاژەکانیان پێشکەش بکەن.
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۳/۳۰ یە، هەر پێشکەشکارێک لە ماوەی دیاریکراودا دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەش نەکات، ئەوا لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکەدا مافی نامێنێت.

لێرە کلیک لەسەر لیستی ناوی کاندیدەکان بکە