له كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا تێیاندا ئه‌ندامن، نه‌خشه‌رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای په‌سندكرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/١/٩) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا و نه‌خشه‌رێگه‌ی نوێی خوێندنی باڵا بریاری له‌باره‌یه‌وه درا.
دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه، لێژنه‌كه ئه‌م بڕیاریانه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرد:
١. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان تێیاندا ئه‌ندامه پابه‌ندبونی خۆیان به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) دوپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی.
٢. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بكرێته دوو سیمسته‌ر به شێوه‌یه‌ك سیمسته‌ری زستانه له مانگی (٩) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و كۆرسی خوێندن له مانگی (١) ده‌ستپێبكات، سیمسته‌ری هاوینه له مانگی (٣) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و له مانگی (٦) كۆرس خوێندن ده‌ستپێبكات.
٣. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێژنه‌كه به‌هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایی خولی پێشوی سیمسته‌ری زستانه، سیمسته‌ری هاوینه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی خوێندنی بۆ سیمسته‌ری هاوینه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
· واده‌ی پێشكه‌شكردن له ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/٣/٢٦ تا ٢٠١٧/٤/١٧) ده‌بێت.
· كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له رێكه‌وتی (٢٠١٧/٥/٢) ده‌بێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش له رێكه‌وتی (٢٠١٧/٥/٣) ده‌بێت.
· ڕێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی كۆرسی خوێندن له سیمسته‌ری هاوینه له ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/٦/١١) ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا