University of Raparin Logo

سکۆلارشیپی حکومەتی بێیجینگ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٧

چاپکردن ئیمەیڵ

حکوومەتی بێیجینگ ڕایدەگەیەنێت کە سکۆلارشیپێک بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، سکۆلارشیپەکە خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر ، دکتۆرا ، پرۆگرامی ماوە دێژی زمان و پرۆگرامی ئاڵوگۆر لەخۆ دەگرێت.

سکۆلارشیپی حکوومەتی بێیجینگ لەلایەن شارەوانی بێیجینگەوە دامەزراوە، ئامانج لێی دابینکردنی تەواوی کرێی خوێندن یان بەشێک لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە کە دەیانەوێت لە بێیجینگ بخوێنن.

سکۆلارشیپەکە تەنها کرێی خوێندن دابین دەکات کە بڕێکی دیاریکراوە بۆ هەر ئاستێک، وە چەندان بواری خوێندن لەخۆدەگرێت.

شیاویی پێشکەش کردن:

• داواکار نابێت خەڵکی چین بێت، پێویستە باری تەندروستی باش بێت.
• داواکارانی خوێندنی دکتۆرا دابێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بن و تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێت.
• داواکارانی خوێندنی ماستەر دەبێت هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن و تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ کەمتر بێت.
• داواکارانی خوێندنی بەکالۆریۆس دەبێت هەڵگری بڕوانامەی قۆنا‌غی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێت.
• داواکارانی خوێندنی پرۆگرامی توێژەری گشتی دەبێت هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن یان لانیکەم دوو ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسیان تەواو کردبێت و تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمتر بێت.
• داواکارانی خوێندنی پرۆگرامی ماوەدێژی زمان دەبێت هەڵگری بڕوانامەی قۆنا‌غی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ کەمتر بێت.
• پێویستە داواکار مەرجەکانی توانستی زمانی هەبێت بەگوێرەی کۆرسی خوێندن و زمانی داواکراو.

بەرواری پێشکەشکردن بریتیە لە : سەرەتای مانگی ٢٠١٧/١  تا سەرەتای مانگی ٢٠١٧/٤ دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر سکۆلارشیپەکە و چۆنیەتی پێشکەش کردنی داواکاری ، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

http://scholarship-positions.com/2010-11-beijing-government-scholarships/2010/02/22/