ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی تەمموزی 2022) بەئامادەبونی (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، خولی شەشەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی، بەبەشداری ٤١ مامۆستای ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەستیپێكرد. خولەکە ماوەی ٦ مانگ دەخایەنێت و تیایدا بەشداربوان ئاشنای ئامرازە ئەلیکترۆنییەکانی فێربون، خوێندکار سەنتەری، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، پەروەردەی کارسازی، بۆڵۆنا پڕۆسێس، و توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێن. شایەنی باسە خولەکانی پێداگۆجی لەژێر ڕۆشنایی ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان و زانکۆی ھامک-ی فنلەندی بەڕێوەدەچن.
ئاگادارییەک لە سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمییەوە
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کە لە خوارەوە ناویان هاتووە، خولی شەشەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢، کاتژمێر ٣ ی دوانیوەڕۆ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ نهۆمی سێیەم دەستپێدەکات.
بانگەوازی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی( زانستە مرۆڤایەتیەکان، پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ
پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢ / برگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەكاتەوە کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارە، کە بەکرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، هەرلایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، و بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.
بابەتی تر...
- بانگەوازی بەكرێدانی كۆشكی كافتریا لە (كۆلێژەكانی زانست، سەرۆكایەتی زانكۆ، دوو بەشە ناوخۆیی) لە كەمپەسی ڕانیە
- بانگەوازی بەكرێدانی كۆشكی كافتریا لە (كۆلێژی پەروەردە ، یەك بەشە ناوخۆیی ) لە كەمپەسی قەڵادزێ
- بانگەوازی بەكرێدانی كۆشكی كافتریا لە كۆلێژەكانی (زانستە مرۆڤایەتیەكان، پەروەردەی بنەرەت) لە كەمپەسی ڕانیە
- بانگەوازی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی ( زانست ، پەروەردەی بنەڕەت) کەمپەسی ڕانیە