University of Raparin Logo

ئەنجامی خوێندنی ئێواران

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی كاندیدانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندنی ئێواران(2014-2015)

فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌ ڕێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترونیكی ئاگاداری سه‌رجه‌م  كاندیدانی خوێندنی ئێواران له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بۆ ساڵی 2014-2015 ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ه‌ به‌ داخڵ كردنی كۆدی تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌نجامی به‌رایی بۆ به‌شی داواكراو(كوردی ،بیركاری، عه‌ره‌بی و زانستی گشتی) وه‌ربگرن.

لێره كلیك بكه

خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە

خولێکی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە لە 15/9/2014 دەکرێتەوە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خوولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوەیان نەبینیوە.
لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی بەشداریکردن پڕبکەنەوە.
http://raparinuni.org/form

رادیۆی "دەنگی زانكۆ" مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەكاتەوە

رادیۆی"دەنگی زانكۆ"ی ڕاپەڕین رادیۆیەكی زانستی و ئەكادیمییە، لەئێستادا رادیۆكە پەخشی ئەزموونی خۆی لەسەر فریكوێنسی 97.3 مێگاهێرتس دەست پێكردووەو لەئایندەیەكی نزیكیشدا پەخشی ئاسایی دەستپێدەكات. بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەهەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان دەكەین لەسەرجەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكان، ئەو بەڕیزانەی كە ئارەزوومەندن و لەتوانایاندا هەیە بەئامادەكردن و پێشكەشكردنی بەرنامەی جۆراوجۆر لەبوارە جیاوازكاندا هاوكاربن لەپێشخستنی بەرنامەی كاری ڕادیۆكەمان، بەجۆرێك لەچوارچێوەی گشتی میتۆدو ئامانجی پڕۆژەكە دەرنەچێت، كە بریتییە لە(پەرەپێدانی لایەنی زانستی و فێركردن و پەروەردە و خوێندنی باڵا) لەلایەك و (پتەوكردنی ڕایەڵی نێوان زانكۆو كۆمەڵ و كارلێككردنیان) لەلایەكی ترەوە. 

بۆ هاوكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ پڕۆژەكە، دەكرێ‌ پێشنیازو بیرۆكەكانتان بەشێوەی (نووسین) یان (زارەكی) بگەیەننە یەكێ‌ لەم دوو ئۆفیسە :
١/ فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران .
٢/ هۆبەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لەسەرۆكایەتی زانكۆ .