University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ سەرجەم فاکەڵتی و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان

بنکەی تەندروستی زانکۆمان ئاگاداری سەرجەم فاکەڵتی و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکات، لەکاتی ناردنی نەخۆش بۆ بنکەی تەندروستی زانکۆ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرکردن و مۆڵەت، پێویستە لە شوێنی کاری نەخۆشەوە فۆڕمی ناردنی بۆ بکرێت.

                                  لێپرسراوی بنکەی تەندروستی زانکۆ

ئاگاداری بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەرین

ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر - دکتۆرا) دەکەین ئەوانەی کە خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوەیان نەبینیوە سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان و کردنەوەی خولێک بۆیان .

ئاگاداری تایبەت بەکردنەوەی خولی ڕاگەیاندن

ئاگاداری بۆ سەرجەم خویندكارانی زانكۆی ڕاپەرین ( ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانكۆمان ) هەڵدەستێت بەكردنەوەی خولێِكی (٣) ڕۆژە بۆ ئەو كەسانەی خواستی فیربونی كاری ڕاگەیاندنیان هەیە . هەر خوێندكارێك دەخوازێت بەشداری بكات لەو خولە پەیوەندی بكات بەڕاگەیاندن ڕۆشنبیری زانكۆی ڕاپەرین / فاكەڵتی پەروەردەی بنەرەت / نهۆمی دووەم.

رۆژی دەست پیكردنی خول ٥/ ٤ / ٢٠١٥

تێبینی / خولەكە رۆژانە دەمژمێر ٣ بۆ ٥ ی ئێوارە دەبێت ، وانەكان لەلایەن كەسی پسپۆڕ و تایبەتمەند دەوترینەوە و لەكۆتایدا بڕوانەی بەشداری كردن دەدرێت بەبەشداربونی خول.