زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی دەرماڵەی( خێزانداری و منداڵ) لە زووترین کاتدا ئەم بەڵگەنامانەی کە لە خوارەوە داواکراون پێشکەش بە لیژنەی تایبەت بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی (دارایی و ووردبینی) تا کاتی ئامادەکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم (١ / ٢٠١٦ ) بە پێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە شایستەی وەرگرتنی ئەو دەرماڵەیە نابن لە ساڵی (٢٠١٦) دا .
سکوڵی پەرستاری پشکنینی شەکرە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان ئەنجام دەدات
بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە سکوڵی پەرستاری هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پشکنینی شکرە لە خوێن بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی شاری ڕانیە و دەوروبەری، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ / ١١ / ٢٠١٥ لە کاتژمێر (٩) بۆ (١١)، لە پارکی ئازادی/ڕانیە . ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانمان دەکەن بە مەبەستی پشکنین نابێ نانی بەیانی بخۆن بۆ ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە بە ووردی دەربچێت.
ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی بەشە ناوخۆییەكان
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیا و بەڵێندەرانی ناوخۆ دەكاتەوە ئەوانەی خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ لەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦)، هەر كەسێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت لەم بەرواری خوارەوە سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و رێنماییەكان بەرامبەر (٥٠٠٠) پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی .