سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان لە سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکان دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ/خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) لە وادەی خۆیان ئەنجامدەدەرێن و بەهیچ شێوەیەک دواناخرێن.
موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دابەشدەکرێت
زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۱٦/٤/۲٤ موچەی فەرمانبەران کاتژمێر (۱۱) لە سەرۆکایەتی زانکۆ دابەشدەکرێت ، مامۆستایان کاتژمێر (۱۰:۳۰) لە بانک دەتوانن موچەکانیان وەربگرن .
سیمینارەکەی کونسوڵگەری ئەمریکا دواخرا
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و، راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت کە بەھۆی نەگەیشتنی ئەو پسپۆڕانەی لەلایەن کونسوڵگەری ئەمریکا لەھەولێر بانگھێشتکرابوون بۆ ئەنجامدانی چەند سیمینارێک لەکوردستان، کە بڕیار بوو رۆژی سێشەممە ( ١٢ / ٤ / ٢٠١٦) یەکەمین سیمینار لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەزانکۆی راپەڕین ئەنجام بدەن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، و راگەیاندن و چاپەمەنییەکان