University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕینەوە

کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لەخوارەوە ناویان هاتووە فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنیان لە (کۆلێژی پەرستاری/زانکۆی ڕاپەڕین) بۆ کراوە ، پێویستە لە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٤ تاوەکو ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/۸ لەماوەی چوار ڕۆژدا سەردانی کۆلێژی پەرستاری بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی گواستنەوەی دۆسیەی خوێندنیان بۆ کۆلێژەکە، بە پێچەوانەوە مامەڵەی گواستنەوەکانیان هەڵدەوەشێتەوە .

ناوەکان :

۱- هاوژین حکیم صالح 

۲- هاوکار بختیار صادق

۳- ڕێبین امین هادی 

٤- دەریا عمر رشید 

٥- شکار احمد محمود 

٦- فەرمان سلام ابوبکر 

۷- هاوکار وەلی ڕسول

تێبینی / دوا کات بۆ تەواوکردنی مامەڵەی گواستنەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰۱٦/۹/۸ دەبێت ، بە پێچەوانەوە خوێندکار خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی گواستنەوەکەی .

ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستاری / زانکۆی ڕاپەڕین

بەشی سامانی ئاژەڵ پێویستی بە سەرپەرشتیاری تاقیگە هەیە

بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (بەشی سامانی ئاژەڵ) دەکاتەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی (وانەبێژ یان سەردان) لە تاقیگەکانی ئەو بەشە وەک سەرپەرشتیاری تاقیگەیی وانە بەخوێندکاران بڵێنەوە، دەتوانن داواکاری پیشکەش بکەن بە مەبەستی وەرگرتن.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک سەبارەت بە تەندەرەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ ئاگاداری ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانە دەکاتەوە کە وێنەیەک لە "تەندەرەکانی" زانکۆی ڕاپەڕینیان وەرگرتووە یاخو بەنیازن وەری بگرن، لە ئێستادا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە بەڵگەنامەکانی ئەم تەندەرانەی لای خوارەوادا کراوە ، بۆ ئاگاداری گشت لایەک .

درێژەی بابەت