University of Raparin Logo

بەشی فەلسەفە دیداری " قەڵەمێکی ئازا" سازدەکات

لە رێکەوتی۲۳ی ئایار، بەشی فەلسەفەی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆ ڕاپەڕین دیداری( قەڵەمێکی ئازا) بۆ شاعیری نەمر "میرزا مەنگوڕ" سازدەکات.
 دیدارەکە هەردوو تەوەری هزریی و ئەدەبی لە خۆدەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری توێژەران و نوسەرانی بواری ئەدەب دەکەین کە ناونیشان و پوختەی بابەتەکانیان بە تەنها (لاپەڕەیەکی A4) بنێرن بۆ ئیمەیڵی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سەبارەت بە پشووی ڕۆژی چوار شەممە

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەكاتەوە، کە پشووی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٤/۱۹ زانکۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە، دەوامی ئاسایی لە گشت کولێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکرێت . 

درێژەی بابەت

ئاگاداریەک بۆ ئەو خوێندکارانەى بەنیازن لە دەرەوەى وڵات بخوێنن

ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، پارە لە خەڵکى وەردەگرن لەبەرامبەر هێنانى قبوڵى زانکۆیى لە زانکۆکانى دەرەوە، سەرجەم خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە ئەو کەس و کۆمپانیانە پەیوەندییەکیان بە وەزارەتەکەمانەوە نیە.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ماوەیەکە ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا بەڕێگەى جیا لە نێو فێرخوازان و ناوەندەکانى خوێندن سەرنجى فێرخوازان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و پارە لە خەڵکى وەردەگرن لەبەرامبەر هێنانى قبوڵى زانکۆیى لە زانکۆکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و، واشى لە خەڵکى دەگەێنن کە نوێنەرایەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.

درێژەی بابەت