University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە خوێندنی ئێوارانی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانەوە

فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت ئەو فێرخوازانە دەکاتەوە کە فۆرمی خوێندنی ئێوارانیان لە فاکەڵتییەکە پڕکردۆتەوە و تەنها یەک بەشیان هەڵبژاردووە یان ئەو بەشەی هەڵیانبژاردووە لەگەڵ نمرەکانیان ناگونجێت، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشە زانستییەکانی فاکەڵتیمان تا شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکان راست بکەنەوە و بێبەش نەبن لە خوێندن، بەپێچەوانەوە ناوەکانیان دووردەخرێتەوە.

کەمترین کۆنمرەی بەشە زانستییەکان بۆ خوێندنی ئێواران
1. بەشی یاسای ئێواران (526)
2. بەشی مێژووی ئێواران (450)
3. بەشی جوگرافیای ئێواران (448)
4. بەشی فەلسەفەی ئێواران (436)