University of Raparin Logo

دوو كەمگیری كراوە بۆ پڕۆژەی كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی و پڕۆژەی پاككردنەوەی دوو بەشە ناوخۆیی

 

1- تەندەری ژمارە (2/2022) پڕۆژەی كارپێكردن وچاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی وكارەباییەكان و ساردی و گەرمی دوو بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە ویەك بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی قەڵادزێ.
2- تەندەری ژمارە (3/2022) پڕۆژەی پاككردنەوەی دوو بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی ڕانیە ویەك بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەرین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆیی، بیانی)یەكان دەكاتەوە كە خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارانەدا تەندەرەكانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ، بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بۆ كرینی وێنەیەك لەتەندەر ومەرج وڕێنماییەكان سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ، بەرێوەبەرایەتی دارایی، هۆبەی سندوقی داهات لەنهۆمی یەكەم بكات.
1- نرخی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە (١٠٠.٠٠٠) سەد هەزار دیناری عێراقیەو نرخی تەندەری پاككردنەوە (١٥٠.٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقیە كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەرەکان.
2- ماوەی بردنی تەندەر لەڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی (30/3/2022) دەستپێدەكات تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی (14/4/2022).
3- دوا بەروار بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكان یەکشەممە ڕێكەوتی (17/4/2022) كاتژمێر (9.30)ی سەرلەبەیانیە، تەندەرەكان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ تەندەرێك دوای ئەم ڕێكەوتە وەرناگیرێت و سندوقی تەندەر دادەخرێت، هەمان ڕێكەوت كاتژمێر (10.00)ی سەرلەبەیانی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە دەكرێتەوە، و كاتژمێر (11.00)ی سەرلەبەیانی تەندەری پاككردنەوە دەكرێتەوە بەئامادەبونی نوێنەرانی بەشداربوان ئەوانەی ویستی ئامادەبونیان هەیە.
مەرجەكانی بەشداریكردن :
1- پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەندبێت و مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت.
2- ئەو كۆمپانیایانەی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانن، پێویستە پشتگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەوەزارەتی پیشەسازی و وزە، و ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان هاوپێچی تەندەر بكات.
3- ماوەی بەسەرچونی تەندەر (90) ڕۆژە لەڕێكەوتی كردنەوەی تەندەر.
4- هەریەك لەم ڕێكەوتانەی سەرەوە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
5- زانکۆ پابەند نابێت بەکەمترین نرخ.
6- بۆمەبەستی ئاشنابوون و فەراهەمکردنی سەرجەم مەرجەکانی تەندەرەکان بگەڕێوە بۆ پەڕاوەکانی تەندەر.
7- بۆ هەر پرسیارێك یان ڕونكردنەوەیەك لەبارەی ناوەرۆكی تەندەر لەڕێگەی ئیمەیڵی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەناونیشانی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ).