كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری خوێندكاران دەكاتەو، كە بەهۆی خواستی زۆر لەسەر سەرچاوەکان، بەتایبەت بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتی زانستی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆمان، تکایە ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١. ئەو خوێندکارانەی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرچاوەیان خواستوە و نەیانگەڕاندۆتەوە، بەزووترین کات سەرچاوەکان بگەڕێننەوە بۆئەوەی خوێنکارانی تر سودیان لێ ببینن. بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە ڕێکاری یاسایی بەکاردێنێت
٢. لەبەرئەوەی ماوەی ئەنجامدانی ڕاپۆرتەکان سنوردارە، لەپێناو سودمەندبونی زۆرترین خوێندکار لەسەرچاوەکان، خوێندکار دەتوانێت تەنها بۆ دوو ڕۆژ سەرچاوە بخوازێت.
٣. لەپێناو پاراستنی سەلامەتی پێویستە خوێندکار دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنێت لەکاتی سەردانکردنی بۆ کتێبخانه. بەپێچەوانەوە مامەڵەکەی ڕایی ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی راپەڕین