یەکەی شوێنەواری زانکۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی درێژەدان بە چالاکی پرۆژەی شوێنەوارییەکان پێویستی بە گروپێک خوێندکاری خۆبەخش هەیە لە بەشەجیاوازەکانی زانکۆ لە چوارچێوەی پرۆژەی شوێنەواری (Raparin Renaissance Project ) .
ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری شوێنەوارییە بەناو هاوڵاتیاندا، لە ڕێگەی ژمارەیەک چالاکی جیاواز بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە / یەکەی شوێنەواری و سەنتەری پەرەپێدانی زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین.
ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لە چەند تەوەرێکی جیاواز:
* پڕۆژەی توێژینەوەی شوێنەواری شمشارە
بەرپرسیاریەتییەکان:
١- کۆکردنەوەی سەرچاوە و زانیاری پێویست بۆ گروپی توێژینەوە .
٢- دەستنیشانکردنی بابەتی سەرەکی و پەیوەندیدار بە ناوچەکە لە ئەرشیفی شمشارەوە.
٣- توێژینەوەی سەرەتایی بۆ ئاشنابوون بەوەی کە خەڵکی ڕانیە چەند حەزدەکەن دەربارەی مێژوەکەیان بزانن.
٤- ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگایەک لە شاری ڕانیە و شارەکانی دیکەی کوردستان.
٥- کارکردن لەگەڵ توێژەری ناوخۆیی و جیهانی کە تایبەتمەند بێت بە لێکۆڵینەوە لە شمشارە.
٦- کارکردن لەگەڵ بازرگانی ناوچەیی بۆ ئامادەکردنی پێشانگاکە.
٧- گەشتکردن بۆ شارەکانی دیکە و چاوپێکەوتن لە کاتی پێویست لەگەڵ کەسانی شارەزا.
* ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاری شوێنەواری لە ناوەندەکانی پەروەردەدا ( خوێندنگاکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە )
بەرپرسیاریەتییەکان:
١- ئامادەبوون بۆ جێبەجێکردنی چالاکییە شوێنەوارییەکان لە دەوروبەری ڕانیە.
٢- چاودێریکردنی حەزی خوێندکار و پێداچونەوە بە بەرنامە پەروەردەییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.
٣- ڕێكخستنی خشتەی کاتەکان لەگەڵ خوێندنگاکانی ڕانیە و دڵنیابوونەوە لە ئامادەکردنی بابەتەکانی تایبەت بە هۆشیاری شوێنەواری.
٤- هاوبەشیکردن لە بیرۆکەی نوێ و بەرەوپێش بردنی پرۆژەکە.
٥ ئیشکردن بە شێوەی تیم ( گروپ ).
* ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاری شوێنەواری لە ناوەندە جیاوازەکان و شوێنە گشتییەکاندا.
بەرپرسیاریەتییەکان :
١- ڕێکخستنی چالاکی بۆ بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن لە شوێنە مێژوویەکان و سەرمایە کەلتوریەکان و زۆربەی چالاکییە مێژویەکان.
٢- پلان و نوسینەوەی چالاکییە کەلتوریەکان لەدەڤەری بیتوێن و پشدەر.
٣- پلاندانی ڕێکخستنی کاتی چالاکیەکان و پێشانگاکان.
٤- ئیشکردن لە گەڵ هاوکارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەگەر پێویستی کرد.
* پرۆژەی یاری پاشاکانی ئور .
بەرپرسیاریەتییەکان:
١- کەسەکە بەرپرسیار دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پرۆژەکە.
٢- کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی کەلەپوری تری ناوخۆی و بیانی بە مەبەستی دروستکردنی هاریکاری.
٣- بەڕێوەبردنی تیمی خۆبەخشی تر لە بۆنەکاندا.
٤- ئامادە بێت بۆ گەشتکردن بۆ هەر بۆنە و چاوپێکەوتنێک لە هەرێمی کوردستاندا.
٥- کاربکات لەگەڵ گروپی هونەری کوردی بۆ دڵنیابوون لەوەی تەختەی یاریەکە هەمیشە بەردەستە.
٦- چاودێری توانای فرۆشتنی بەرهەمەکە بکات لە تەواوی شارەکانی کوردستان و عێڕاقدا بە جۆرێک وا لە کڕیار بکات وەکو کاڵایەکی یادگاری سەیری بەرهەمەکە بکات.
٧- ساڵانە پلانی بەرەوپێشبردنی پرۆژەکەی هەبێت.
٨- ناساندنی یاریەکە بە میدیاکان بۆ گەشەپێدانی یارییەکە.
* کارمەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
بەرپرسیاریەتییەکان:
١- بەرەوپێشبردنی کارەکانی پرۆژەی شوێنەواری یەکەی شوێنەواری لە ڕێی چەندین پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی.
٢- تێگەشتن لە ئامانجی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ گەیشتنی زانیار و چالاکیەکان بە زۆرترین کەس.
٣- چالاکبوون لە هەژمارەکانی فەیس بووک و ئینستگرام و تویتەر.
٤- بەدواداچوون بکات بۆهەژماری دامەزراوەی تری شوێنەواری بۆ زیاتر زانینی چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ئەو دامەزراوانەوە.
٥- دڵنیابێت وێنەکان بە باشترین شێوە پیشاندەدرێن.
٦- کار لەگەڵ کارمەندانی تری پرۆژەکە بکات بۆ تیشک خستنەسەر باش بەڕێوەچوونی پرۆژەکە.
٧- توانای وێنە گرتن و جوانکردنی وێنەی هەبێت.
* کارمەندی وەرگێڕان.
بەرپرسیارییەتییەکان:
١- بتوانێت وەرگێڕانێکی زارەکی کاریگەر بکات لە بۆنەکاندا لە ڕانیە و شارەکانی دیکە.
٢- کارکردن لەگەڵ ھاوکارە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر پێویستی کرد.
٣- دەستەبەرکردنی وەرگێڕانەکان کە پێویست بوو، وە هەرکاتێک پێویست بە کاری لە ناکاو بکات.
داواکارییەکان بۆ کەسی خۆبەخش بۆ سەرچەم چالاکیەکانی پرۆژەیی شوێنەوار:
١- خوێنکاری زانکۆی ڕاپەڕین بێت ،
٢- زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت.
٣- ئامادەبێت لە چاوپێکەوتنی هەفتانەدا.
٤- بەهێزبێت لە ڕێکخستن و ڕابەریکردنی توانا مرۆییەکان.
٥- لە کاری گروپدا چالاک بێت ، بتوانێت درێژە بە کارەکەی بدات بۆ یەک ساڵ.
٦- ئارەزووی لەگەڵ بواری مێژوودا بگونجێت، بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانەی هەبێت.