زانکۆی ڕاپەڕین – بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان ئاگاداری سەرجەم کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و هەڵگرانی ماستەر کە نازناوی زانستیان نییە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بە هاوکاری ڕێکخراوی AMIDEAST لە ڕۆژی ٢٦\٩\٢٠١٨ ئەنجام دەدرێت.
زانیاری تەواو لەسەر تاقیکردنەوەکە:
- میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی تر و کەرتی تایبەت دەتوانن بەشداربن
- ڕێکەوتی خۆ تۆمارکردن: لە ١٣ بۆ ٢٠\٩\٢٠١٨ و خۆ تۆمارکردن لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە دەبێت کە لە خوارەوە لینکەکەی دانراوە.
- شوێنی تاقیکردنەوە: زانکۆی ڕاپەڕین - کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت – نهۆمی ٣ – هۆڵەکانی سێنتەری زمان
شایەنی باسە، تاقیکردنەوەکە لە دوو کاتی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت. بەشێکیان لە کاتژمێر ١١:٠٠ دەست پێدەکەن و بەشێکیان لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، کە پێویستە لە فۆڕمی خۆ تۆمارکردن، کە لە خوارەوە لینکەکەی هەیە، کاتی تاقیکردنەوەکە دیاری بکەن.
تێبینی: پێویستە خوازیار ناسنامەیەک لەگەڵ پێداویستی تاقیکردنەوە (وەک: پێنوسی ڕەساس و جاف و لاستیک و پێنوس دادەر..هتد) لەگەڵ خۆی بهێنێت، هەر وەک پێویستە ٣٠ خولەک پێش دەسپێکی تاقیکردنەوەکە خوازیار ئامادەبێت، بە پێچەوانەوە مافی بەشداری کردنی لە تاقیکردنەوەکە نابێت.
کرتە لە لینکی خۆ تۆمارکردن بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن
https://goo.gl/forms/zcjxx0pbrNzCrVlv1
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی سێنتەر یان سەردانی ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانمان بکەن
07507497917
Ldc.uor.edu.krd
Facebook.com/UoRLDC