University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ پڕۆژەی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردە و بەشەناوخۆییەکانی ڕانیە و قەڵادزێ لە زانکۆی ڕاپەڕین

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦) ماددەی (٩)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٠١٨/٢/٢٥) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری ( کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری ئامادەکردنی خواردن) دەکاتەوە، کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە پڕۆژەی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردە و بەشەناوخۆییەکانی ڕانیە و قەڵادزێ ، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی ٢٠١٨/٧/١١ تا ٢٠١٨/٨/٩ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٣٠٠٠٠) سی هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە بڵاوکراوەکان دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبرکێ.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی مەرج و ڕێنماییەکان