سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکاتەوە کە سبەی سێ شەممە ۱ی ئایاری ٢٠١٨، دەوامی خوێندن لە گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان ئاسایی دەبێت، لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن بەسەرکەوتوویی.
ھەروەها ئاگاداری فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆمان دەکەینەوە کە سبەی سێ شەممە ۱ی ئایاری ٢٠١٨ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پشووی فەرمی دەبێت بۆ ستافی فەرمانبەران.
سبەى سێ شەممە ڕێکەوتى ۱ی ئایاری ٢٠١٨ ، ناسراوە بە ڕۆژى جیهانى کرێکاران، بەو بۆنەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایى لەسەرجەم کرێکارانى کوردستان و جیهان دەکات.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین