ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکەینەوە کە کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەرۆژی سێشەممە (٧ / ١١ / ٢٠١٧) ەوە دەست دەکاتەوە بە پڕۆسەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی (بایۆمتری) دەنگدەران لەسەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆمان.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تۆماری ئەلیکترۆنی دەنگدەران:
١. پێناسی باری شارستانی
٢. رەگەزنامەی عێراقی
٣. فۆڕمی خۆراک
٤. کارتی زانیاری
٥. کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەر ( بۆ لەدایکبوانی ١٩٩٧ - ٢٠٠٠) پێویست ناکات چونکە کارتی دەنگدانیان بۆ نەکراوە پێشتر.
سەرۆکایەتی زانکۆ راپەڕین