University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین خولی شیاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە دەکاتەوە

هۆبەی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە، کە خولی شیاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە (طرق التدریس) بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایان دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە ناوەوە و دەرەوی زانکۆ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/٥ دەتوانن سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری.