سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە پڕۆژەی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی زانست و کافتریای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی ڕاپەڕین کەمپوسی ڕانیە، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی ٢٠١٧/٨/٣٠ تا ٢٠١٧/٩/١٨ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٣٥٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ٢٠١٧/٨/٢٨ دەست پێدەکات تا بەرواری ٢٠١٧/٩/١٨ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت.
٢- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٢٠١٧/٩/٢٠ دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت.
دواکات بۆ گەڕانەوەی تەندەرەکان بەمجۆرەیە :
ا- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەری پڕۆژەی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی زانست كاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت لە هەمان کاتدا تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیا و لایەنە بەشدابووەکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان.
ب- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەری پڕۆژەی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت كاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت لە هەمان کاتدا تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیا و لایەنە بەشدابووەکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان.
مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت و لە کاتی داواکردنی تەندەر وێنەیەک لە مۆڵەتی کارکردنی بهێنێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی (چمان العطاﺀ) بەشێوەی بەڵێنامە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی تاکو ڕۆژێک بەر لە وادەی کردنەوەی تەندەر.
٣- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٤-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٥- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (العطاﺀ) (٤٥) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٧- بۆ هەر پرسیارێک لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانکۆوە دەبێت بە ناونیشانی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.