University of Raparin Logo

تاقیکردنەوەی پێوانە و هەڵسەنگاندن بۆ بەشداربووانی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە ئەنجامدەدرێت

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٢٤٨٧/٢٩/٧) لە بەرواری ٢٠١٧/٨/٢، هۆبەی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکاتەوە کە بەپێی ئەنجامەکان نەگەیشتوونەتە ئاستی پێویست و نمرەکانیان لە خوار (٧٠) یە، ڕٶژی یەکشەممە ٢٠١٧/٨/١٣ دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە کاتژمێر (٢ ی دوای نیوەڕۆ) و ئەنجامدانی سیمینار لە کاتژمێر (٣ ی دوای نیوەڕۆ)ی هەمان ڕۆژ .

 هۆبەی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام