زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی تەندروستی گشتی لە ویلایەتی ماسۆشێتی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱۷/۸/۲ کاتژمێر (۱۰:۳۰)ی پێش نیوەڕۆ لە کۆلێژی زانست وێرکشۆپێک دەربارەی پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکانی کوردستان ڕێکدەخەن.
لە وێرکشۆپەکەدا "ڕیینی ئێرید" دەرچووی زانکۆی هارڤارد، ئەکادیمی و شارەزا لە بوارەکەدا و بەڕێوەبەری سەرجەم پڕۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان لە ویلایەتی ماسۆشێتی بابەتێک پێشکەش دەکات.
خاتوو ڕیینی وەک کەسایەتی شارەزا لە بوارەکەدا یارمەتی دامەزراندنی بناغەی پڕۆگرامی تەندروستی دەدات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەروەک لە پێشووتردا لە ژمارەیەک زانکۆی بەناوبانگی جیهانی وانەبێژ بووە وەک (زانکۆی هارڤارد، زانکۆی بۆستن،کۆلێژی بۆستن).