بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا بەهەر هۆکارێک فۆڕمی سیستمی (بایۆ مەتری)یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە تا کۆتایی مانگی ۳ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بکەن بە مەبەستی پڕکرنەوەی فۆڕمی پشتگیری و ئاراستەکردنیان بۆ وەزارەتی خۆێندنی باڵا، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر تۆمارنەکردنی ناوەکانیان لە سیستمی بایۆ مەتری .
بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی سیستەمی بایۆمەتری رۆژی ۲۰۱٦/۱۰/۱۰ راگەیەنراو، دوایین رۆژ بۆ تۆماركردنی فەرمانبەرانی شارستانی لە سیستەمەکەدا رۆژی ۲۰۱۷/۳/۱ دیاریکرا .
جێی ئاماژەیە ئەم ئاگادارکردنەوەیە دوایین دەرفەت دەبێت بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تا ئێستا ناوی خۆیان لە سیستەمەکە تۆمارنەکردووە .
بەڕێوەبەرایەتی دارایی