سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەکاتەوە، زانکۆمان هەڵدەستیت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری کشتوکاڵی و چاندن لەڕێگەی زیادکرنی ئاشکراوە، پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦)، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .
١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنماییەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژێك پێش دەستپێکردنی زیادکردنەکە، کە لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆمانەوە کۆتا ڕۆژ بڵاودەکرێتەوە.
٢- ماوەی دەستپێکردنی زیادکردن (٣٠) ڕۆژە، لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی .
٣- شوێنی زیادکردنەکە لە سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان/نهۆمی ژێر زەمینی دەبێت.
٤- ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندکردن و سپاردنی کارەکە پێی، تەواوی کرێی ساڵانە تەسلیمی زانکۆمان دەکات و واژۆی گرێبەست دەکات لە ماوەی (٧) ڕۆژدا .
٥- بەشداربوو پێویستە عێراقی بێت، لەگەڵ خۆیدا وێنەیەک لە (ناسنامەی باری کەسی+ ڕەگەزنامەی عێراقی ) بهێنێت .
٦- بەشداربوو پێویستە ئەستۆپاکی باجی درامەت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت کە هێچ قەرزداری حکومەت نیە .
٧- بەر لە دەستپێکردنی زیادکردنەکە بڕی (٢٠%) بارمتەی خەمڵێنراو لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان دابنێت .
٨- پێویستە ڕۆژێک بەر دەستپێکردنی زیادکردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی لاری نەبوونی بەشداریکردن و وێنەیەک لە پێداویستییەکانی خاڵی ( ١ ، ٥ ، ٦ ، ٧ ) بهێنێت بۆ هەمان مەبەست .
٩- ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
١٠- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت www.raparinuni.org وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.