لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە فاکەڵتی زانست ئاگاداری گشت خوێندکارانی فاکەڵتیەکە دەکاتەوە، کە ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان لە بەرواری ٢٠١٦/۷/۱ لەڕێگەی ئیمێڵەکانیان بەدەستیان دەگات، بە مەرجێک خوێندکار ئەستۆپاکی خۆی تەواو کردبێت و ڕادەستی بەشەکەی کردبێت.
هەروەها خوێندکاران دەتوانن لە بەرواری (٢٠١٦/۷/١٠)وە سەردانی بەشەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی نمرەی کۆتایی.
تێبینی: لە بەرواری (٢٠١٦/۷/١٠)وە تەنیا سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە خوێندکاران بۆ ئەوەی فۆڕمی گازەندە پڕبکەنەوە.