University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی دەوامی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەوامی ئێوارانی دەکاتەوە، دوا بەدوای تەواوبوونی وردبینی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ بڕیاردرا ئەنجامی کۆتایی ڕادەستی خوێندکارانی ئێواران بکرێت. 
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خوێندکاران ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٦/٢٩ کانژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارە، سەردانی هۆبەی کتێبخانەی ئێوارانی فاکەڵتی بکەن .

 تێبینی:

١- پێوستە خوێندکار پڕۆسەی بە ئەنجام گەیاندنی ئەستۆپاکی تەواو کردبێت.
٢- گازەندە (تانەدان) لە ئەنجامەکان لە هەمان ڕۆژ دەستپێدەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، فۆرمی گازەندە لە هۆبەی کتێبخانە دابەش دەکرێت .
٣- ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بەیانیان بۆ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦، ئێستا لە پڕۆسەی وردبینی دایە هەر کات تەواو بێت لە ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی زانکۆمان وادەی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنیت. 

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران