بەدروشمی (زانکۆ لە ناوەندی زانست و داهێنانەوە بەرەو بەگەڕخستنی توانستە پیشەیی و ئەکادیمییەکان لە دامەزراوەکاندا) ئاهه‌نگی هەشتەمین خولی دەرچوانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پارکی دەروازە له شاری ڕانیه به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ ، ئاهه‌نگی هەشتەمین خولی دەرچوانی زانکۆی ڕاپەڕین بە بەشداری(١١١٥) خوێندکاری دەرچوو بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا هەریەک لە نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە و سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستایانی زانکۆ و کەسوکاری خوێندکاران ئامادەبوون، سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو پاشان لەگەڵ سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب ئامادەبووان چەند خولەکێک بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان وەستان.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کەژاوەی ده‌رچووان و مامۆستایانی زانكۆ و ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین ده‌ستی پێكرد .
دواتر وتاری لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. دارا تۆفیق كاكه‌امین پێشکەشکرا . (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی وتاری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان)
پاشان وتاری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. موفق خالد ابراهیم خوێندرایەوە. (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی وتاری سەرۆکی زانکۆ )
هه‌ر له ئاهه‌نگی خولی (٨)هەمینی زانكۆی ڕاپه‌ڕین دا، وتاری نوێنه‌رایەتی خوێندکارانی ده‌رچوو پێشكه‌شكرا، دوای سوێندخواردنی ده‌رچوان، له سه‌ر داواكاری ڕاگرایەتی کۆلێژ و بەشەکان له‌لایه‌ن (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بەخشرایە(۱۱۱٥)خوێندکاری دەرچوی ساڵی خوێندنی ( ۲۰۱۸-۲۰۱۹) ، كە سەرجەمیان دەرچوی (۲۱) بەش بون لە شەش کۆلێژی زانکۆی ڕاپەڕین، لەکۆتاییداخەڵاتی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕی لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ بە (۲۱) خوێندکاری یەکەمی سەر ئاستی بەشەکان بەخشرا، به‌وه‌ش كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه هات.