پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه، دارستان، باخی میوه، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له بواره جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.
ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.
بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە سێ بەش پێکهاتووە: زمانى (ئینگلیزی + کوردى + عەرەبى)
بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژ‌و بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).
لەم بەشانە پێکدێت
کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر
دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه بڕوات كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌ده‌ست هاتوون له بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری
كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه ئه‌ندازیاران و بیناسازی له ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه ئێمه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه به‌كارهێنانه‌كانی له دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه. به‌شه‌كه‌ی ئێمه ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی