زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت

چاپکردن

ئه‌مڕۆ ١٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥، له‌ رۆژی ئاڵای كوردستاندا له‌ زانکۆی ڕاپەڕین زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدران، خوێندکارانی زانکۆ به‌ جلی كوردی و ئاڵای پیرۆزی كوردستانه‌وه‌ یاده‌كه‌یان پیرۆز کرد‌ .

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان لەبڕیارێکدا ڕۆژی (١٧)ی كانوونی یەكەمی‌ هەموو ساڵێكی وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی "ڕۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان " ناساند، بەو بۆنەیەوە‌ ساڵانه‌ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردستان بۆ ‌ بەرز ڕاگرتنی "ڕۆژی ئاڵای كوردستان" چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆش لەو بۆنە نەتەوەییەدا خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین به‌ جل و بەرگی پێشمەرگە قارەمانەکان و ئاڵای پیرۆزی كوردستانه‌وه‌ یاده‌كه‌یان كرده‌وه‌ .

جێی ئاماژەیە چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردستان لەكاتێکدا یادی بۆنەیەکی نەتەوەیی "ڕۆژی ئاڵای كوردستان" دەكەنەوە،کە پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری بەرگری لەخاکی کوردستان بە گیانێکی بەرزی نیشتیمانیی و بە ورەیەکی بەرزەوە پارێزگاریی لە خاکی کوردستان و ئاڵای پیرۆزی  کوردستان دەکەن دژ بە تیرۆرستانی داعش .