دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به ژماره (5/13887) داوای له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاتوه، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن به‌پێی توانای زانكۆكانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین بکەن ، ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه هاتن و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین كرد. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (52) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
لەلایەکی دیکەوە زانكۆی جیهان/ سلێمانی كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كات. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (25) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (50) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌هه‌مان كاتدا خویندنی ئاماده‌ییان له‌و ناوچانه ته‌واو كردبێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خوێندکارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاگادار دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه, كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێین به‌زوترین كات سه‌ردانی ئه‌م سایته بكه‌ن (http://www.ninavaheducation.com) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ، كه دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری ده‌كرێت, له ئێستادا ته‌نها خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌توانن ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێندكارانی خوێندنی بالا (ماسته‌ر) و دبلۆم فۆرمی دیكه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا داوا له خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌كه‌ین دوای پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، فۆرمه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله بكه‌ن (tahaisam@yahoo.com)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌كات ڕۆژانه سه‌ردانی سایتی (http://www.ninavaheducation.com/)) بكه‌ن بۆ دیاریكردنی ڕۆژی تاقیكردنه‌وه و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌شوێنه‌كانی خوێندنی خوێندكارە ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.