وێرکشۆپێک دەربارەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچو

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە، لەهۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست وێرکشۆپێکی زانستی دەربارەی (توێژینەوەی زانستی) بەڕێوەچوو.

لەوێرکشۆپەکەدا سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم له‌لایه‌ن د.ابراهیم نازم قادر به‌ناونیشانی (Introduce some Scientific Research Terminology) پێشكه‌شكرا، دواتر لەسیمیناری دووەمدا بابه‌تێك به‌ناونیشانی (Research ethics and integrity) له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئه‌حمه‌د فرحان شلال پێشكه‌شكرا، پاشان سیمیناری سێیەم و کۆتایی له‌لایەن مامۆستا ئیبراهیم لقمان ساڵح به‌ناونیشانی (How to Write a Research Proposal for Masters and PHD Student ) پێشکەشکرا.