زانکۆی ڕاپەڕین، پێشوازی لە خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی هەڵەبجە کرا

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لەچالاکییە گەشتێکی زانستیدا بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزور - زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین_یان کرد .

سەرەتا لەلایەن سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە کرا، پاشان لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەلایەن (د.ڕوخسار محمد ) سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان زانیاری و ڕونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە دید و پەیام و شێوازی سیستەمی خوێندنی بەشەکە بەخوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزور درا، پاشان چەند نمایشێکی شانۆیی لەلایەن خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکران .

لە کۆتایی گەشتەکەدا، هەردوو سەرۆک بەش بەڵێنی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی چالاكی هاوبەشیاندا لە نێوان هەردوولا بەمەبەستی زیاتر سوودگەیاندن بەخوێندکارانی هەردوو زانکۆ.