سیمپۆزیۆمێک بۆ هەماهەنگی سە‌نتە‌رەکانی گە‌شە‌پێدانی کار و کۆمپانیاکان بەڕێوەچوو

چاپکردن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی ١٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، له‌ هوتێل شیڕاتۆن لەشاری هەولێر، سیمپۆزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی (students internship and  career Development) به‌ڕێوه‌چوو.

لە سیمپۆزیۆمەکەدا، مامۆستا (ڕێبین حمە ٳسماعیل) بە‌رێوە‌بە‌ری سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدانی كار لە زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوو، لە دوو پانێڵدا باس لە سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا و گرنگی مەشق و راهێنانی خوێندکارانی زانکۆ کرا، هەروەک ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە دۆزینەوەی میکانیزمێک بوو بۆ دەرچووانی زانکۆکان تا ڕاستەوخۆ بتوانن پەیوەندی بە وەزارەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە بکەن بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار لە بوارەکانی خۆیان بەپێی پێویستی کۆمپانیاکان، لەپێناو خستنە سەرکاری زۆرترین خوێندکاری دەرچووی زانکۆکان.