بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە وێرکشۆپێکی داخراوی ڕێکخست

چاپکردن

بەمەبەستی جێگیرکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی وەرزی پایزە لە هەرچوار قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٢/١٠/١٨) بەشی زمانی ئینگلیزی، لە هۆڵی پێشەوا قازی محمد وێرکشۆپێکی داخراوی بۆ مامۆستایانی بەشەکە هەریەک لە (م.هاوراز قادر حمە) و (م. سامان محمد عثمان) و (م. هادی حسێن حاجی) ڕێکخست.

 

ئامانج لە ئەنجامدانی وێرکشۆپەکە تاوتوێکردن و جێگیرکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی وەرزی پایزە بوو لە سەرجەم قۆناغەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردە.