دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین گرانتێکی ئیراسمۆس بەدەستدەهێنن

چاپکردن

دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین گرانتێکی ئیراسمۆس بەدەستدەهێنن
 
دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین گرانتێكی سێ مانگی لەوڵاتی نەمسا بەدەستدەهێنن.
هەریەک لەمامۆستایان (محمد وتمان محمد) و (سەلام محمود ناصر) لەبەشی جوگرافیا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کە لەئێستادا خوێندکاری نێودەوڵەتی دکتۆرای هاوبەشن لەنێوان هەردوو بەشی (RS&GIS) لەزانکۆی تەبرێز لەوڵاتی ئێران و بەشی جیۆئینفۆرماتیکس - Z_GIS لە زانکۆی سالزبێرگ لەوڵاتی نەمسا گرانتێکی ئیراسمۆس+ بۆ ماوەی ٣ مانگیان بەبڕی (٣٠٨٠ یۆرۆ) بەدەستهێنا بۆ هەر یەکێکیان لەبەشی جیۆئینفۆرماتیکس - Z_GIS لەزانکۆی سالزبێرگ لەوڵاتی نەمسا، لەبەرواری ١٩/٠٩/٢٠٢٢ بۆ ١٨/١٢/٢٠٢٢ . بەمەبەستی وەرگرتنی کۆرسێکی خوێندن و بەرەوپێشخستنی پرۆپۆزەڵی دکتۆراکەیان.