بەشەکانی پەرستاری و جوگرافیا بەردەوامن لە سەرکەوتنەکانیان

چاپکردن

لە درێژەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین دوو یاری بەڕێوەچوون.

یاری یەکەم کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە نێوان خوێندکارانی بەشی پەرستاری و بەشی یاسا ئەنجامدرا، یارییەکەش بە ئەنجامی(٣-١) لەبەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی پەرستاری کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەدا، کە کاتژمێر (١٠:٠٠) لە نێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی جوگرافیا و بیرکاری ئەنجامدرا، لەم یارییەدا خوێندکارانی بەشی جوگرافیا بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن، هەروەک توانیان بە ئەنجامی (٣-١) سەرکەوتن بەسەر کوڕانی بەشی بیرکاریدا تۆمار بکەن.
خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەكرێت.