سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤاری (The Computer Journal) بڵاودەكەنەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (1.494)ە.
ھەریەک لەمامۆستایان )سامر قیس جمیل و جعفر سلێمان حامد و جهاد انور قادر) لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەیان خۆیان بڵاوكردەوە، دەربارەی توانای ناسینەوەی کەسە جیاوازەکان ئەگەر کەسەکە تەنیا وێنەی (thermal) (ئەم وێنانەی کە لە شەو بە کامێرای سێرمال دەگیرێن و ناتوانرێت بەچاو بناسرێنەوە) بەردەست بێت. بۆ ئەم مەبەستە توانراوە وێنەی کەسەکان بەپێی تایبەتمەندیedge لەوێنەی سێرمال وەربگرن و هەروەها بەمودێلەکانی GAN (Generative Adversarial Network) وێنەوی ئەم کەسانەی بەشێوەی ڕاستەقینە رەنگاورەنگن هەروەها بەکوالێتی باش دروست بکەن. ئەم وێنە دروستکراوانە بەبەراورد لەگەل ئەنجامی توێژەنەوە جیهانی و بەناوبانگەکانی ئەنجام و كوالێتی باشتری هەبووە.