مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین دەست بەکار دەبێت
لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢١ مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بە سەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وەک لیژنەیەکی شارەزا و تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران لە ( زانکۆ لاین، پاڕاڵێڵ، ئێواران) ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر، دەرچوانی ئامادەیی دەتوانن لە ڕۆژانی دەوامدا سەردانمان بکەن وەکو تاکە سەنتەری حکومی بۆ ڕاوێژ و ھاوکارکردن لە شێوازی پرکردنەوەی فۆرم لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاوەکو ١:٣٠ دوانیوەڕۆ .
پێویستە خوێندکار :
١- کارتی تاقیکردونەوەی پۆلی ١٢ ی پێبێت.
٢- ڕێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بە وردی بخوێنێتەوە کە لە سایتی زانکۆمان بڵاو دەکرێتەوە.
٣- لە ماڵەوە (٥٠) بەش دیاری بکات و لەسەر کاغەز بینوسێت و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت.
ناونیشان:
١- کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ،بینایی سەرۆکایەتی زانکۆ نهۆمی خوارەوە.
٢- کەمپەسی قەڵادزە، کۆلێژی پەروەردە ، قەڵادزە ، نهۆمی سێ یەم ، تاقیگەی کۆمپیوتەر.
مەڵبەندی ڕاوێژکاری وەرگرتن
زانکۆی ڕاپەڕین