گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ پێنج شەممە (16ی ئەیلولی 2021)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ٳبراهیم محمد ٳبراهیم) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێژی پەرەوردەی قەڵادزێ، به‌شی زمانی کوردی- ئەدەب، به‌ناونیشانی : (خوێندنەوەی دەقە شیعرییەکانی " ئێستا کچێک نیشتیمانمە" ی شێرکۆ بێکەس بەپێی میتۆدی تەواوکاری" التکاملي") ئەنجامدرا.

له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆوه‌ وەک خۆی وەرگیرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێز (پ.د. عوسمان حمد خدر) زانکۆی کۆیە - سەرۆکی لیژنەو بەڕێزان (پ.د.علی طاهر وحسێن) زانکۆی سلێمانی-ئەندام و سەرپەرشتیار، (پ.ی.د. سەرکەوت عمر ٳبراهیم) زانکۆی ڕاپەڕین - ئەندام،( پ.ی.د. عدنان عبدالرحمن طە) زانکۆی سلێمانی– ئەندام.