سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ (٥) خوێندکاری دیكە ڕادەگەیەنێت

چاپکردن

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین چەند دەرفەتێکی دیكەی بەشداریکردن لەخولی ڕاهێنانی تواناکان بههەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IREXی ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا رادەگەیەنێت.
بەم شێوازەی خوارەوە:
ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (٥) خوێندکاری بەشی پەرستاری، قۆناغی (٤)، لەلایەن (خێزانی تەندروست- رانیە) خولەکە بۆ ماوەی ٤ هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەگەڵ تیمەکان.
بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی خێزانی تەدروست.
خێزانی تەدروست کۆمپانیایەکی کەرتی تەندروستیە، کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ماڵەوە بۆ نەخۆشەکان.
بۆ پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە
https://forms.gle/o8XA7dCFPvkqUJxu8