كاتژمێر (9)ی شەوی سێشەممە (27ی نیسانی 2021) لەرێگەی گووگل میتەوە، ناوەندی مەشوورە بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان بەهاوكاری كۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد بۆ زانستە مرۆییەكان و زانكۆی بەغداو كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێكی رۆشنبیری بەناونیشانی ڤایرۆسی كۆرۆناو پڕۆسەی كوتان رێكدەخەن.
سیمینارەكە لەلایەن پ.د. علی ئەلوائیلی لەكۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد – زانكۆی بەغدا بەڕێوەدەبرێت و دوو سیمیناریش لەلایەن دوو مامۆستای كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین پێشكەشدەكرێن، سیمیناری یەكەم لەلایەن د. ئەحمەد فەرحان شەللال و سیمیناری دوەمیش لەلایەن مامۆستا كارزان قوربانی پێشكەشدەكرێن.
لەدوای تەواو بونی سیمینارەكە بڕوانامەی ئەلیكترۆنی بەشداربون بەئامادەبوانی سمینارەكە دەبەخشرێت.
بۆ بەشداریكردن كلیك لەم لینكە بكەن لەكاتژمێر (9)ی شەوی سێشەممە (27ی نیسانی 2021):
https://meet.google.com/peh-hpdp-vcn