سیمپۆزیۆمی دونیابینی ژن لەكڵاوڕۆژنەی ئەدەبی كوردییەوە بەڕێوەچو

چاپکردن

فۆتۆ: محمد عبداللە

ئەمڕۆ دو شەممە (8ی ئاداری 2021)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین بەئامادەبونی راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكاران، سیمپۆزیۆمی دونیابینی ژن لەكڵاوڕۆژنەی ئەدەبی كوردییەوە بەڕێوەچو كە لەلایەن بەشی كوردی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ رێكخرابو.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری لیژنەی سەرپەرشتیاری سیمپۆزیۆمەكە، لەلایەن (م. بەرزان عەلی)، سەرۆكی بەشی كوردی پێشكەشكراو تیایدا باسی بزوتنەوەی فێمینستی ژنان كرا.
دواتر لەلایەن (لیزا كوێستان) خوێندكاری بەشی ئینگلیزی وتەیەك دەربارەی قردێلەی مۆر پێشكەشكرا كە سیمبۆلی رۆژی جیهانی ژنانە، و دواتریش قردێلەی مۆر بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.
لەسیمپۆزیۆمەكەدا سێ سیمینار پێكەشكران، سیمیناری یەكەم دەربارەی رەنگدانەوەی ئایدیاكانی فێمێنستی نوێ لەئەدەبی كوردیدا لەلایەن خاتو (كەژاڵ ئەحمەد) پێشكەشكرا، دواتر لەلایەن (كنێر عبداللە) نوسەرو چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان سیمینارێك لەژێر ناونیشانی (نوسینی ژن و بەربەستەكانی بەردەم نوسین) پێكەشكرا، كۆتا سیمیناریش لەلایەن مامۆستا ( چنار نامیق) دەربارەی رۆڵی میدیای نوێ لەپەرەپێدانی بەرهەمە ئەدەبیەكانی ژنانی كورد، پێكەشكرا.
هەروەكچۆن سیمپۆزیۆمەكەشدا، چەند شیعرێك لەلایەن هەرسێ خاتونی ئامادەبوەوە، پێشكەشكران و (م. كورد سەردار) بەژەنینی پیانۆ بەشداری لەكۆڕە شیعریەكەی سیمپۆزمەكەدا كرد.
لەكۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداربون، بەپێشكەشكەرانی سیمینارەكان و میوزیكژەن (م. كوردۆ سەردار)كرا.