فۆتۆ: ئەمیر حسن
ئەمڕۆ هەینی (5ی ئاداری 2021) ڕێوڕەسمی (30)مین ساڵیادی راپەڕینی (5ی ئاداری 1991)ی شاری رانیە، بەبەشداری چین و توێژە جیاوازەكان بەرز راگیرا، و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین-یش بەشداری رێوڕەسمەكەیان كرد.
لەڕێوڕەسمەكەدا تاجە گوڵینەی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) دانراو دواتر تیمی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەشداری پێشانگایەكی فۆتۆییان كرد، كە لەڕێورەسمەكەدا رێكخرابو.